كركوك
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

بەپێی پێشبینییەکانی هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی ، ئەوشەپۆلە بەفروبارانبارینی چڕ بەهۆی کاریگەری هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری بۆناوچەکانی وڵاتانی شام و تورکیاو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان پێشبینی دەکرێت لەدرەنگانی ئەمشەو کاریگەری دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەرەتای بەفروبارانبارینەکەش لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات.

دەشڵێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆ کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەفر بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە پێشبینی دەکرێت لەسەنتەری شارە گەورەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجەو سۆران و ڕاپەڕین وکۆیە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و بەشێک لەناوچەکانی باکووری گەرمیان و هەندێ لەناوچەکانی باشووری کەرکوک بەفربارین بیانگرێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەیە دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت کۆتایی دێت .