زیاد
Plus4
پێش کاتژمێرێک

کەرکوک.. وێنەی فەرماندەی شەهید زیاد حەلەب لێکرایەوەو براوە

 

دانانی وێنەی فەرماندەی شەهید زیاد حەلەب لەشەقامی پشتێنەیی کەرکوک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، وێنەکە لەشوێنی خۆی لابراو.

 

دانانی وێنەی شەهید زیاد حەلەب، ناڕەزایی تووندی لایەنەکانی عەرەب و بەتایبەت تورکمانی کەرکوک لێکەوتەوەو لەپەیجەکانیانەوە ئەم فەرماندە شەهیدەیان تـ.ـیرۆریـ.ـست ناوزەندکردو داوای دەستبەجێ لادانی وێنەکەیان دەکرد.

 

ئەوە بوو هەر شەوی ڕابردوو دوای دانانی وێنەکە بەماوەیەکی کەم، بەتایبەت پەیجە نزیکەکانی بەرەی تورکمانی هەڵمەتێکیان دەستپێکردو ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیان تاگ دەکردو، داوایان لابردنی وێنەی ئەو فەرماندە قارەمانەی ڕۆژئاوایان دەکرد.

 

بەر لەوەی ڕۆژ ببێتەوە، درەنگانێکی شەو، وێنەکە لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە لێکرایەوەو براوە، تەنها بەشێک لەچوارچێوە ئاسنینەکەی وێنەکە لەسەر شەقامەکە ماوەتەوە.