سەردانی
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

🔻حەویجە داوای پارەی 7 هەزار حوشتر لەهۆڵەندا دەکات

 

رائید ستەم زوبەعی کەسایەتی قەزای حەویجە ئاشکرایکردووە؛ لەکۆبونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری بەرگری هۆڵەندا کە ئەمڕۆ بەیاوەری پارێزگاری کەرکوک سەردانی قەزاکەی کردووە، داوای پارەی 100 حوشتریان بۆ هەر کوژراوێک کردووە کە لەبوردومانێکی فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە لەساڵی 2015 بەهەڵە کراونەتە ئامانج.

 

دەشڵێت: داوامانکردووە شوێنی نیشتەجێبون بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دروست بکرێت، لەگەڵ دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجەو منداڵبون و ژمارەیەک قوتابخانە لەگەڵ قەرەبوکردنەوەی خاوەن دوکانەکانی بازاڕی حەویجە کە کراونەتە ئامانج.

 

ئەمڕۆ وەزیری بەرگری هۆڵەندا بەسەرپەرشتی وەفدێک گەیشتە کەرکوک و لەگەڵ پارێزگار سەردانی حەویجەیان کردو بەناوی حکومەتی ئەو وڵاتەوە داوای لێبوردنی کرد کە لەساڵی 2015 لەجەنگی دژ بە د١١عش بەهەڵە بازاڕی حەویجەیان بۆردومان کردووەو بەهۆیەوە 70 هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.