Plus4
پێش 5 کاتژمێر
🔻بکوژی هاوڵاتییەکەی رەحیماوا دەستگیرکرا
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ،دوای 72 سەعات توانیان بکوژی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی رەحیماوا دەستگیربکەن.
پێشتر plus4 زانیاری لەسەر روداوەکە بڵاوکردەوە، کە چەند گەنجێک کە هاورێی یەکتر بوون، لەنزیک گۆڕستانی ڕەحیماوا بەرامبەر هۆڵی پرسەکەی حاجی کاکەڕەش کۆبوونەتەوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵەیان.
یەکێک لەو گەنجانە ڕۆیشتووە کڵاشینکۆفێکی هێناوەو تەقەی کردووەو بەهۆیەوە کەسێک کوژراوەو دوو کەسی تریش برینداربوون.





