Plus4
پێش کاتژمێرێک
لەکەرکوک سبەی کرایە پشووی رەسمی
ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان، بەو مەرجەی ئەم بڕیارە کار نەکاتە سەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی زانکۆ و ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان خۆیان دەبێت.
جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای کازم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی دەوام لەو فەرمانگانەی کە ئەرکی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.




