كركوك
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەغدا بۆ هەرێم: 120 ملیار دینارەکەمان بۆ بنێرن تا مووچەی مانگی 1تان بۆ بنێرین

 

 

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات: حکومەتی عێراق داوای لەحکومەتی هەرێم کردووە بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا بکەن تا لەکاتی خۆیدا مووچەی مانگی 1تان بۆ بنێرین.

 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق بەفەرمی داوای ناردنی 120 ملیار دینارەکەی لەهەرێمی کوردستان کردووە تا لەبەرامبەردا مووچەی مانگی 1 ڕەوانەی هەرێم بکات.

 

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندبوو: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر ناردنی 120 ملیار دینارەکە دەدات، بەڵام تائێستا بەفەرمی بڕیارەکەی نەداوە.