ئیلهام
plus4
پێش 5 کاتژمێر

ئیلهام ئەحمەد: سوریا زیاتر لە ٤٠ هەزار چەکداری لەناوچەکانمان کۆکردووەتەوەو ئەمریکاش تەنها تەماشاکارە

 

ئیلهام ئەحمەد؛ هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند: دۆخەکە زۆر هەستیارەو ئەمریکا تەنها تەماشا دەکات و هیچ کاردانەوەیەکی نییە.

ئیلهام ئەحمەد؛ دەڵێت: دۆخەکە زۆر هەستیارو سەختە، بەهۆی ئەو خوێنەی لەنێوانماندا ڕژاوە، بەڵام ئێمە ئامادەی گفتوگۆین بەو مەرجەی دان بەوەدا بنرێت کە ڕوویداوەو هێرشەکان دەستبەجێ ڕابگیرێن.

ڕژێمی ئێستا هەمان لۆژیکی ڕژێمی پێشووی هەیەو پێمان دەڵێت: خۆتان ڕادەست بکە

ناوبراو ئاشکرایکرد کە سوپای عەرەبیی سوریا زیاتر لە 40 هەزار چەکداری لەناوچەکانی مەسکەنەو دێر حافر کۆکردووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە: حکومەتی ئێستا سوورە لەسەر بژاردەی سەربازی و سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەچەک، ئەمەش دەبێتە هۆی نانەوەی پشێوی، کە تەنیا سوریا ناگرێتەوە، بەڵکو دەگاتە عێراق و تورکیاو تەواوی ناوچەکەش بەگشتی.