الطقس
plus4
پێش 4 کاتژمێر

لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران کەرکوک و ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشوهەوای عێراق لەئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفروباران روو لە ناوچەکە دەکاتەوەو پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دبنەوە.

هاوکات هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کشناسی رایدەگەیەنێت، لە(١٢/ ١/ ٢٠٢٦) بۆ (١٥/ ١/ ٢٠٢٦)شەپۆلێکی تری بەفرو بارانبارینی چڕی تەواوناوچه کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەناوچە دەشتاییەکانی هەولێرو کەرکوک و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.

دەشڵێت، لەناوجەشاخاوییەکانی هەرێم دهۆک و زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران و سلێمانی و هەڵەبجەو هەورامان بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی ساردی شێداری بەفروباراناوی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ڕوولەهەرێمی کوردستان دەکات

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەهۆی قۆڵبوونەوەی زیاتری بارستە هەوا ساردە بۆ ناوچە نزمەیییەکان ئەگەر هەیە بەفربارین دووبارە لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لەناوچەکانی باکووری گەرمیان و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی کەرکوک ببارێت.