پێش 8 کاتژمێر
لەکەرکوک تەقە لەکەسێک کراو کوژرا
شەوی ڕابردوو، لەگەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک، تەقە لەکەسێک کراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پزیشکی دادی کەرکوک سەبارەت بەڕووداوەکە دەڵێت: کوژراوەکە ناوی (هە.هە.م) و دانیشتووی گەڕەکی ر
ڕەحیماوای کەرکوکەو کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەیانی ئەمڕۆ تەرمەکە لەلایەن پۆلیسی ڕەحیماواوە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 شەوی ڕابردوو چەند گەنجێک کە هاورێی یەکتر بوون، لەنزیک گۆڕستانی ڕەحیماوا بەرامبەر هۆڵی پرسەکەی حاجی کاکەڕەش کۆبوونەتەوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵەیان.
یەکێک لەو گەنجانە ڕۆیشتووە کڵاشینکۆفێکی هێناوەو تەقەی کردووەو بەهۆیەوە کەسێک کوژراوەو دوو کەسی تریش برینداربوون.




