Plus4
پێش 12 کاتژمێر
🔻ئاگادارییەک لە ئیدارەی پارێزگای کەرکوکەوە سەبارەت بە زیادۆییەکان
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک دەگرنەبەر کە زێدەڕەوی بکاتە سەر ڕێڕەوی ڕووبارەکان و کەناڵەکانی ئاوەڕۆی ئاوی باران و سیستەمی ئاوەڕۆ.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوە بۆ دڵنیابوونیە لە سەلامەتی دانیشتوانی کەرکووک و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە ناوچە نیشتەجێبووەکان.
ئەوەش دەخاتەڕوو، بەشی یاسایی دیوانی پارێزگا بە هاوکاری لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تۆمارکردنی سکاڵاکان دەکات.




