Plus4
پێش 13 کاتژمێر
🔻لەکەرکوک بەرپرسێکی نەوتی باکور لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند ، بەرپرسێک لە کۆمپانیای نەوتی باکوریان لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل لە کەرکوک دەستگیرکردووە.
دەشڵێت تۆمەتبارەکە سەرۆکی لیژنەیەک بووە لە نەوتی باکورو داوای پێنج هەزار دۆلاری لە بەڵێندەرێک کردووە بەمەبەستی دروستکردنی یاریگایەک و کۆمەڵگەیەکی کاتبەستەربردن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگا کراوە و دادگای تاوانەکان دوو ساڵ زیندانی بەسەر سەپاندووە.




