حەلەب
Plus4
پێش 16 کاتژمێر

🔻شەوی رابردوو کێبوو خەنجەری  لەپشتی شەڕڤاناندا 

ماوەی شەش مانگە ئاسایشی خۆسەر لەهەردوو گەڕەکی ئەشرەفییەو شێخ مەقسود بەرگری قارەمانانە دەکەن و هەرچی پەلاماری ناو بەناوی گروپە چەکدارەکانی شەرع هەیە شکست دەهێنێت.

 

لە 10 رۆژی رابردوودا هێرشەکان چڕبونەوەو هەرچی تانک و تۆپ هەیە بەکاریانهێنا بەڵام بێ سود بوو.

 

ئەحمەد ئەبو زەکور راوێژکاری شەرع بۆ کاروباری عەشیرەتەکان؛ هێڵێکی پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییەکانی عەشیرەتی (بەگارە) دەکاتەوەو داوا دەکات رێگە خۆشکەربن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکەو هەرچیان بوێت لەبەرانبەردا بۆیان دەکرێت.

 

( بەگارە ) عەشیرەتێکی عەرەبی کۆچەرین؛ ژمارەیەکی زۆریان نیشتەجێی شاری حەلەبن و کەوتوونەتە دەوروبەری ئەشرەفییە.. لەماوەی ئەم 13 ساڵەی رابردوودا گەنجێکی زۆریان تێکەڵ ئاسایشی خۆسەر بونەو لەئاسایشی ناوچەکە بەشداربون.  

 

لە 6ی ئەم مانگەوە بەنهێنی رێککەوتنیان کردووەو وەک شانەی نستوو لەنێو ئەشرەفییەو هێزەکانی ئاسایش کاریان کردووە.

 

هەرچی شوێنی (خاڵەکانی بەرگری و تونێل و قەناس بەدەستەکان)ی شەڕڤانانە داویانەتە چەکدارانی شەرع؛ بەدرێژایی رۆژی پێنجشەممە هەموو ئەو شوێنانە بە تۆپخانەو درۆنی جۆری شاهین بۆردومان کراون.

 

شەوی رابردویش لەکاتی پێشڕەوی هێزەکانی شەرع؛ چەکدارانی ئەو عەشیرەتە کە ئەرکیان هێڵی بەرگری یەکەم بووە لەئەشرەفییە.. خیانەت دەکەن و پشت لەشەڕڤانان دەکەن، دەروازەو بەربەستەکان لەبەردەم پێشڕەوی چەکدارەکان دەکەنەوەو لەچەند خاڵێکیش شەڕڤانان بەدیل دەگرن و کاتێک جەنگاوەرە کوردەکان بەئاگادێنەوە دەبینن؛ سێ فیرقەی سەربازی هاتونەتە ئەشرەفییەو بە چاوساخی ئەو عەشیرەتە شوێنەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

 

بۆیە دەکشێنەوە بەرەو شێخ مەقسود و هەرچی چەک و جبەخانەیان هەیە لەهێڵی بەرگری ئەشرەفییە بەجێیدەهێڵن.

 

لەکاتی چونە ژورەوەی ( ئەبو حوزەیفە ) بەڕێوەبەری ئەمنی عامەی حەلەب بۆ نێو ئەشرەفییە؛ بە چەند کەسایەتییەکی عەشیرەتی بەگارە دەڵێت: ئەوەی کردوتانە کەم نییە.. ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە دەڵێن: ئەوە ئەرکی نیشتیمانیمانە.

 

کەناڵی فەرمی سوریاش بەفەرمی باسی رۆڵی ئەو عەشیرەتەی کرد کە پێشوەخت هەماهەنگیان کردووەو هۆکار بونە بۆ خێرا کۆنتڕۆڵکردنی ئەشرەفییە.