کۆبونەوە
plus4
پێش ڕۆژێک

پارێزگاری کەرکوک بۆ دووەم شەو لەسەریەک دەیانخاتە ئامادەباشییەوەو دەڵێت: ٢٤ کاتژمێر لەخزمەت هاووڵاتیاندا بن

بۆ دووەم شەو دوابەدوای یەک، ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، لەگەڵ بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەباو لێپرسراوی کەرتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند: بوودجەی پێویست بۆ کڕینی محەویلەو سەرجەم پێداویستییە تەکنیکییەکان دابینکراوە، ئەویش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆڕی کارەبا.

بۆ ئەو مەبەستە، تیمەکانی کارەبا ڕاسپێردران کە 24 کاتژمێر جارێک ڕاپۆرتی ورد سەبارەت بەچالاکییەکان و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بخەنەڕوو، لەئامادەباشیی تەواودابن بۆ چاککردنەوەی کێشەیەکی لەناکاو.

ڕێبوار تەها؛ داواشی لەهاووڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن و پێوەری کارەبا ببەستن لەپێناو ڕێکخستنی چۆنیەتی و چەندێتیی بەکارهێنانی کارەبا.