ڕۆژئاوا
Plus4
پێش ڕۆژێک

🔻جارێکی دیکە گروپە چەکدارەکانی سوریا تۆببارانی گەڕەکی شێخ مەقسود دەکەن

 

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی چەند گروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکەش بریندارن، کە بەشێکیان منداڵن.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی هەسەدە، ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستیان بە تۆپبارانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییەو شێخ مەقسود لە حەلەب کردووە.

 

دەشڵێت، بەهۆی تۆببارانی ئەو کروپە چەکدارانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکە بریندار بوون،

 

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات ، گروپە چەکدارەکان راستەوخۆ تۆپبارانی هاوڵاتیان و ماڵەکان دەکەن.