Plus4
پێش ڕۆژێک
🔻وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی قەیرانی غازی ماڵان رونکردنەوە دەدات
وەزارەتی نەوتی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە هیچ گرفتێکیان لە دابینکردنی غازی ماڵان هەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەو ڕوەوە رونیکردوەتەوە، کەمبونەوەی غازی ماڵان بەهۆی بەشێک لە غازفرۆشەکانەوەیەو بەتوندیش روبەڕویان دەبنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا عێراق لەدابینکردنی غازی ماڵان پشت بەخۆی دەبەستێت و پێویستی بە لایەنی دەرەکی نەماوە، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی لەو شێوەیە.




