plus4
پێش ٢ ساڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانی ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕی دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، له كاتێكدا ڕێز له خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌گرن، جه‌خت له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دەشڵێت، گه‌لی عێراق شایانی ژیان و ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره ده‌رباز بكه‌ن.
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاندوە، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێری پایته‌ختی دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.