Plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمڕۆ دادگایی جوتیارەکەی کەرکوکە
محەمەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی کەرکوک رایگەیاند: ئەمڕۆ (5ی کانونی دووەمی 2025) لە دادگای دووبز لەسەر دوو دۆسییە ئامادە دەبێت کە تایبەتن بە روداوەکانی 17ی شوباتی ساڵی رابردووی گوندی شناغە کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە پەلامار درا.
وتیشی؛ دووسکاڵام لەسەر هەیە ٫ یەکەمیان لەلایەن سەربازەکەوە تۆمار کراوە ،دووەمیان لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
محەمەد ئەمین پێشبینی کرد لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا لانی کەم یەکێک لەسکاڵاکان یەکلابێتەوە.





