Plus4
berî 1 meh
زانیاری لەبارەی تەرمەکەی بەنداوی خاسە
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 4ی کانونی دووەمی 2026؛ تەرمێک لەنێو بەنداوی خاسەی کەرکوک لەلایەن چەند راوچییەکەوە دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ تەرمەکە لەنێو بەتانییەک پێچراوە و بەبەردێکەوە بەستراوەو فڕێدراوەتە ئاوەکەوە و پێدەچێت ماوەیەکی پێشتر تاوانەکە ئەنجام درابێت چونکە تەرمەکە بۆنی کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان؛ وا دەردەکەوێت تەرمی ژن بێت بەڵام هێشتا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەتەرمەکەوە نەداوەو چاوەڕێی تیمەکانی بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوانن.





