plus4
berî 2 meh
کێن ئەوانەی تابلۆی ناوی گەڕەکی کوردستانی شێواندووە ؟
پاش ئەوەی بەفەرمی لەشارەوانیی کەرکوکەوە ناوی گەڕەکی (فەیلەق) گۆڕدرا بۆ گەڕەکی (کوردستان)و بەفەرمیش ساڵانێکەو بەتایبەت لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە هەر بەو ناوەوە ناسراوەو تابلۆی فەرمیشی بۆ هەڵواسراوە، لەئێستادا تابلۆی ناوی گەڕەکەکە شێوێندراوە.
دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بە plus4ی وت: تابلۆکە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو و نادیارەوە بەمەرامێک شێوێندراوەو مەبەست لەم کارەشیان تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی شاری کەرکوکە.
داواشدەکات هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدارو بەتایبەت دەزگا ئەمنییەکان، هەڵوێستی جدییان هەبێت لەسەر ئەم کارە نەشیاوە.





