Plus4
پێش 9 کاتژمێر
🔻هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێک دراو بریندار هەیە
لەسنوری ناحیەی قەرەهەنجیر؛ هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێک دراو دوو کەس برینداربون.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: کەسانی نەناسراو هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێکیان داوەو دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربونە.
وتیشی: بریندارەکان یەکێکیان فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکورەو ئەوەی دیکەش خەڵکی بەغدایە، دۆزی تەندروستیان جێگیرە.



