Plus4
پێش 3 کاتژمێر
🔻دوای هەواڵێکی plus4 پارێزگاری کەرکوک دڵنیایی دەداتە دانیشتوانی عەرەفە
پارێزگاری کەرکوک دڵنیایی دەداتە چەند خانووەیەکی گەڕەکی عەرەفە و فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکی راسپاردووە هیچ رێکارێک بەرانبەر بە دانیشتوانی ئەو خانوانە نەگرێتەبەر و خانوش بە هیچ کەسێک چۆڵ ناکرێت تاکو وەزارەتی نەوت کێشەکەیان چارەسەر دەکات و بەدیلێکیان بۆ دەدۆزێتەوە.
دەشڵێت: لەم کەیسەدا کۆمپانیای نەوتی باکور سکاڵاکارە و چەند ماڵێک ئاگادارکراونەتەوە کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن، ئیدارەی کەرکوک ئەم کەیسە وەردەگرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ دەدۆزێتەوە بە جۆرێک کە هاوڵاتیان تیایدا زەرەرمەند نەبن.




