قصابخانة
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻بکوژانی ژنەکەی قەسابخانە دەستگیرکران.. پێشتر دراوسێ بونە

 

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئازادی توانی پەردە لەسەر تاوانێکی ئاڵۆز هەڵداتەوە کە لەچەند رۆژی رابردوو لەگەڕەکی قەسابخانە رویدا و ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بەکەتەر کوژرا.

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: دوای هەڵگرتنی شوێن پێی تاوانبارەکان و لەرێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانرا دوو کەس دەستگیر بکرێن کە پێشتر لەگەڕەکی راپەڕین ( قادسیە ) دراوسێ بونەو لەلێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

 

ئەو دوو کەسە وتویانە؛ پێش ماوەیەک لەرێگەی تێزابەوە دەستدرێژیان کردوەتە سەر ژنەکە، دوایینجار بەیەکەوە کوشتویانە.

 

کاتژمێر 7:20ی خولەکی شەوی سێشەممە 30ی کانونی یەکەم؛ لەگەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بەکەتەر کوژرا.

 

بکوژەکە سێرکتی ماڵەکەی کوژاندبوەوەو دواتر هێرشی کردبوە سەر ژنەکە کاتێک لەگەڵ سێ منداڵی لەماڵ ببوو؛ بکوژەکە لەرێگەی ماتۆڕسکیلەوە هەڵاتبوو.