عەرەفە
Plus4
berî 3 meh

پۆلیسی کەرکوک ساڵی نوێی بە داوای چۆڵکردنی دەیان خێزانی کورد دەستپێکرد

 

شەوی رابردوو لەلایەن بنکەی پۆلیسی عەرەفەوە، خێزانە کوردەکانی هەردوو گەڕەکی عەرەفەو عەرەفەی موسەیەجە ئاگادارکرانەوە کە 340 ماڵن؛ فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیەو پێویستە خۆیان رادەست بکەن.

 

لەئاگادارکردنەوەکەدا پێیان وتراوە؛ ئەگەر خۆیان رادەست نەکەن ئەوە رۆژی یەکشەممە، بەهێز دەچنە سەریان.

 

ئەو خێزانانە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە سکاڵایان لەسەرەو داوای دەرکردنیان دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ لەرێگەی دادگای کەرکوک و لەسەر سکاڵای چەند دامەزراوەیەکی حکومی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی دوو هەزارو 700 خێزانی کورد دەرچوە کە نیشتەجێی چەند ناوچەیەکی جیای کەرکوکن.