plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لەکەرکوک ژنێک بەکەتەر کوژرا
لەگەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک، ژنێک بەکەتەر کوژراوەو پۆلیس دەڵێت: " بکوژەکە کەسێکی دەمامکدار بوەو لەرێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە هەڵاتووە."
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: قوربانییەکە تەمەنی 40 ساڵ بوە، لەگەڵ سێ منداڵیدا لەماڵ بوە کاتێک تاوانەکە رویداوە.
رونشیکردەوە؛ بکوژەکە کەسێکی دەمامکدار بوە؛ سێرکتی کارەبای ماڵەکەی کوژاندوەتەوەو دواتر بەکەتەر پەلاماری ژنەکەی داوەو یەکێکی بەر ملی کەوتوەو ئەوەی تر بەر سینگی کەوتوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوەو بۆی دەرکەوتوە بکوژەکە دوای تاوانەکە لەرێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە هەڵاتووە.
خێزانەکە خەڵکی شاری موسڵن؛ پێشتر نیشتەجێی گەڕەکی راپەڕین ( قادسیە ) بونەو ماوەیەکە گواستویانەتەوە گەڕەکی قەسابخانە؛ لەکاتی تاوانەکە هاوسەرەکەی لەسەر ئەرک بوە و کارمەندی گرێبەستە لەشارەوانی کەرکوک.




