Plus4
پێش 3 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک: دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانە لێقەوماوەکانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیان لەسەر نوسراوەکەمان کردووەو لەئەمڕۆوە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هەزارو 460 خێزانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە.
وتیشی، بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت دەدرێت و بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی چەمچەماڵ نەوتەکە دەگوازنەوەو دابەش دەکرێت بەسەر ئەو خێزانانە.
پارێزگاری کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو کە نەوت دەدرێت بەو خێزانانەشی لەگوندو قەزاو ناحییەکانی دەوروبەری کەرکوک بەهۆی لافاوەوە توشی زیان بونە و ژمارەیان هەزارو 80 ماڵە.




