plus4
berî 1 meh
ئۆتۆمبێلێک مێرمنداڵێکی شێلاو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
ئەمشەو لەشاری کەرکوک، لەئەنجامی ڕووداوێکی شێلانی ئۆتۆمبێلدا، مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک ڕوویداو مێرمنداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی واستییەو لەئێستادا تەرمی قوربانییەکە لەپزیشکی دادییە.





