Plus4
پێش 5 کاتژمێر
🔻 تەواوی وردەکارییەکان لەسەر شەڕەکەی شەوی رابردووی پردێ
🔻دوو داواکراو روبەروی سێ هێز بونەوە و قوربانی لێکەوتەوە.
🔶 شەوی رابردوو 28ی کانونی یەکەم؛ هێزێکی هاوبەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرو سواتی کەرکوک بۆ دەستگیرکردنی دوو داواکراو بە ماددەی 28ی مادەی هۆشبەر؛ چونەتە گوندی بیرەسپان نزیک بازگەی دارەمان لەسنوری ناحیەی پردێ.
🔶 داواکراوەکان خۆیان رادەست نەکردوەو روبەروی هێزەکە بونەتە.
🔶 سەرەتا دوو کارمەندی هێزەکەی سوات کە فەوجی ئەرکە تایبەتەکانی پۆلیسی کەرکوک برینداربونە.
🔶 هێزێکی فەوجی یەکی لیوای 31ی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق کە ئەرکیان لەسنورەکەیە بەدەم تەقەکانەوە دێن و ئەوانیش دەکەونە روبەروبونەکەوە.
🔶 سەربازێکی سوپای عێراق بریندار دەبێت و دەگواسرێتەوە نەخۆشخانە.
🔶 لەکاتی شەڕەکە؛ داواکراوەکان دەچنە مەزرەعەیەکەوەو لەلایەن هێزەکانەوە گەمارۆ دەدرێن.
🔶 عەمید شێرزاد موەفەری جێگری فەرماندەی پۆلیس رادەسپێردرێت بۆ پشتیوانی هێزەکە بچێتە ناوچەکەو سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەرکەکە بکات.
🔶 سەرەتا جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک؛ هێزەکە رادەسپێرێت ئەو خێزانە رزگار بکەن کە لەنێو مەزرەعە گەمارۆدراوەکە نیشتەجێن.
🔶 عەمید شێرزاد موەفەری خۆی بە بڵندگۆ لەشوێنی خۆحەشاردانی داواکراوەکان نزیک دەبێتەوەو هەوڵێکی زۆر دەدات تاوەکو خۆیان رادەست بکەن.
🔶 یەکێک لەداواکراوەکان خۆی رادەستی هێزەکە دەکات کە کورتکراوەی ناوەکەی ( م.م.ف ).
🔶 بەڵام داواکراوی دووەم بەتەقەکردن وەڵام دەداتەوەو بەداخەوە کارمەندێکی هێزی سوات شەهید دەکات.
🔶 قوربانییەکە مفەوەزێکی هێزی سوات بوە بەناوی ( لەیس حیکمەت ) تەمەن 38 ساڵ.
🔶 دوای ئەوەی دڵنیا دەبنەوە داواکراوی دووەم خۆی رادەست ناکات ئیدی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی هەڵکوتانە سەر مەزرەعەکە لەلایەن هێزەکانەوەو لەهەموو لایەکەوە دەستپێدەکات.
🔶 لەئەنجامدا داواکراوی دووەم لەکاتی بەرگریکردن؛ دەکوژرێت کە ناوی ( ر.س.ف ).
🔶 دوای پێنج کاتژمێر ئەرکەکە کۆتایی دێت.
🔶 پۆلیس لەشوێنی شەڕەکە دەستدەگرێت بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەیەکی جۆری تارق؛ دوو مەخزەنی 75 فیشەکی و بڕێک مادەی هۆشبەر.




