Plus4
berî 1 meh
بەپەلە.. پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا
ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوك، بڕیاریدا سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم باخچەکان و قوتابخانەو خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لەسەرتاسەری پارێزگای کەرکوک بکرێتە پشوو.
بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک، لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی کەشناسییەکان و پەروەردەی کەرکوك دێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی ساردی کەشوهەواو بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئەم بڕیارە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان ناگرێتەوەو دەوام تیایاند ئاسایی دەبێت.





