نارنجۆک
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻لەکەرکوک نارنجۆکێک لەبۆکسی دیاریدا گەیەندراوەتە ماڵێک

 

 

بەیانی ئەمڕۆ ماتۆسکیلێکی دەمامکدار؛ بۆکسێکی دیاری گەیاندوەتە ماڵی کەسێک لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبونی کەرکوک گوایە دیارییەکە لەبەڕیتانیاوە نێردراوە.

 

بەوتەی سەرچاوەیەک؛ خاوەن ماڵەکە گومانی لەبۆکسەکە هەبوە چونکە پێشتر هەڕەشەی لەسەر بوەو پۆلیس و تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی گەیشتوون و بۆیان دەرکەوتووە نارنجۆکێک و چوار فیشەک لەنێو بۆکسەکەدایە.

 

  پۆلیسی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوەو بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە لەشت ناردنی دیارییەکەن.