Plus4
پێش 6 کاتژمێر
🔻سەرۆکی یەکێتی بەدواداچون بۆ پێکهێنانی فیرقە سەربازییە نوییەکان دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی تاوەکو وەک هەمیشە بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.




