plus4
berî 1 meh
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر راپۆرتێكی plus4 فەرماندەیی پۆلیس بانگهێشتی دانیشتن دەكات
دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتێك لە plus4 لەبارەی چەند شێخ عەشیرەتێك كە دەستیان بەسەر دامەزراندنی زیاتر لە 900 كارمەندی پۆلیسدا گرتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانونی یەكەم، محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبارەی ئەو بابەتە رایگەیاند: لەدوێنێوە زانیومانە بابەتی دامەزراندن لەپۆلیسی كەركوك هەیە و بانگهێشتی فەرماندەیی پۆلیس و هەموو لایەنە پەویەندیدارەكانمان كردووە بۆ ئەنجومەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەین.
دوێنێ بۆ یەكەم جار plus4 پەردەی لەسەر نهێنی دامەزراندنێك لەكەركوك هەڵماڵی كە زیاتر لە 900 كارمەندی پۆلیسی گرێبەست دەگرێتەوە، چەند شێخ عەشیرەتێك و كەسایەتییەكی یەك پێكهاتە دەستیان بەسەریدا گرتووە و بەلیست خەڵك دادەمەزرێنن.
لەدوێنێوە ئەو بابەتە كاردانەوەی زۆری هەبوە و ئەمڕۆیش سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەوەڵامی پەیامنێری پڵەس فۆر، رایگەیاند: ئەوانیش دوێنێ لەو زانیاریانە ئاگاداركراونەتەوە و بانگهێشتی فەرماندەیی پۆلیس و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن و لەدانیشتنی ئەنجومەن وردەكاری ئەو بابەتەیان لەگەڵ تاوتوێ دەكرێت.





