Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەپەلە.. جارێکیتر عیسام سلێمان بوەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵ
لەدانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک؛ بەکۆی دەنگی ئامادەبوانی دانیشتنەکە ( عیسام سلێمان ) وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک هەڵبژێردرا.
ئەمە دوای ئەوەدێت لەچەند رۆژی رابردوو؛ دادگای کارگێڕی فەرمانی کارگێڕی بۆ دەستبەکاربونی عیسام سلێمان وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵ هەڵوەشاندەوەو زوهێر عەلی گەڕاندەوە بۆ پۆستەکەی.
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچونی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ؛ ژمارەیەک لەجوتیارانی کوردو تورکمان هاتنە نێو ئەنجومەن و دژی هەڵبژاردنی (عیسام سلێمان) بون چونکە ناوبراو بە زیندوکەرەوەی گرێبەستەکانی عەرەبی هاوردە تۆمەتبارل دەکەن.




