سەرایا سەلام
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەرکوک.. دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی تورکمانیان ڕفاند سەرایا سەلام بەرپرسێکی دوورخستەوە

 

دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەک لەکەسایەتییەکانی تورکمانی داقووق پەیامێکیان ئاراستەی موقتەدا سەدر کردو ڕایانگەیاند: سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ هاتوونەتە قەزاکەو کەسێکیان ڕفاندووەو سەر بە سەرایا سەلام بوونە.

دوای بانگەوازی تورکمانەکانی داقووق بۆ موقتەدا سەدر، تا ئەو کەسانەی لەپشت ئەو کارەوەن سزا بدرێن و ئۆفیسەکانیان دابخرێت.

ئەمڕۆ ئەنجامدەری سەرەکیی ئەو کردەوەیە سزادراو لەسەرجەم ئۆرگانەکان دوورخرایەوە.

سزادراوەکە ناوی (محەمەد حەسەن عەباس زەینولعابدین)ەو ناسراوە بە مەمودی؛ دەستی هەبووە لەڕفاندنی تورکمانەکەی داقووق و بەبڕیارێکی لیوای سەرایا سەلام لەکەرکوک، ناوبراو بەیەکجاری دوورخرایەوە.