plus4
پێش 4 کاتژمێر
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بەئەنجامدانی ژمارەیەک پرۆژەوە لەچەند پارێزگایەکی وڵاتەکە.
لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەئەنجامدان و تەواوکردنی 9 پرۆژەی گەورەی ستراتیژی لەوڵاتەکە، بەڵام هیچ یەکێک لەو پرۆژانە لەکەرکوکدا نەبوون و جارێکیتر پارێزگاکە پەراوێزخرایەوە.
ئەو پرۆژانە لەڕابردوودا بەهۆی سستی یاخوود کەمیی پارەی تەرخانکراوەوە بۆیان وەستێنرابوون، سەرۆک وەزیرانیش بڕیاریدا بەتەواوکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانە، کەچی پرۆژەکانی کەرکوکی لەیادو فەرامۆش کردو پرۆژەکانی پارێزگاکەی نەخستە لیستی ئەو پرۆژانەی بڕیاری تەواوکردنی لێدابوون.
ئەمە لەکاتێکدایە چەندین پرۆژەی گەورەو ستراتیژی لەکەرکوک هەن کە کارەکانیان بەسستی ئەنجامدەدرێن و دوای ساڵانێک بەهۆی کەمیی بوودجەوە بۆیان تەواونەکراون.





