Plus4
berî 1 meh
بەڕێوەبەری پێشوی کشتوکاڵی کەرکوک دەگەڕێتەوە پۆستەکەی
زوهێر عەلی وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک گەڕایەوە پۆستەکەی و عیسام سەلمان دورخرایەوە.
بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە واژوی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەسەرە؛ تێیدا هاتوە: لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای کارگێڕی؛ فەرمانی کارگێڕی پێشومان هەڵوەداندەوە بۆ بەخشینی ( زوهێر عەلی ) و دەستبەکاربونی ( عیسام سەلمان ) وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک.
بەو پێیەش بێت لەئەمڕۆ 21ی کانونی یەکەم؛ زوهێر عەلی وەک بەڕێوەبەری کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە سەر کورسییەکەی.





