plus4
پێش کاتژمێرێک
200 هەزار لیتر نەوتمان بۆ قەزای چەمچەماڵ دابینکرد بە بێبەرامبەر
وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشانمان بۆ بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، هەر لە ڕۆژی ڕووداوەکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرخەت بووین تا بتوانین خزمەتێک بەو خێزانانە بکەین کە زیانیان بەرکەوتووە، بە خۆشحاڵییەوە سەرەنجامی هەوڵەکانمان توانیمان ڕەزامەندی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرین بە پێدانی 100 لیتر نەوتی سپی بە بێبەرامبەر بە 2 هەزار خێزانی سنوری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیی بەردەوامداین تا بە زووترین نەوتەکە بگەیەنینە دەست ئیدارەی قەزاکە بە مەبەستی دابەشکردنی.




