Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کۆبۆنی خۆراکی ئەلیکترۆنی سەرکەوتوبووە لەئاشکراکردنی سەرپێچیکاران و سڕێنەوەیان .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا 37 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی لە کۆبۆنی خۆراکی ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمارکردووە، لەکاتێکدا لە رابردوودا 41 ملیۆن و 981 هەزار کەس بووە.
رونیشیکردووە، ئەم جیاوازییە بریتیە لە کەسانی نادیارو مردن و بەشێک لەوانەی لەدەرەوەی وڵاتن ، یاخود بەشێک لە هاوڵاتیان تائێستا کۆبۆنی خۆراکیان نوێ نەکردووە .
ووتیشی، لە سیستمی نوێدا کۆبۆنی خۆراکی ئەلیکترۆنی بە سیستمی کارتی نیشتیمانی دەبەسترێتەوە ئەمەش لەپێناو یەکخستنی داتاکان و کائاسانیکردن بۆ هاوڵاتیان.




