Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەقەزای داقوقی باشوری کەرکوک؛ دوو چەکدار بە جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و ژن و پیاوەکە بریندارن.
سەرچاوەیەک بە plus4 راگەیاند: روداوەکە لەگەڕەکی خۆرز بوە؛ چەکدارەکان نەناسراو بونەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارمەندێکی بەرگری شارستانی.
وتیشی؛ سەرەتا تەقەیان لەژنەکە کردوە و سێ فیشەکی بەرکەوتووە چونکە هەوڵیداوە هاوار بکات و خەڵک فریایان بکەوێت و هاوسەرەکەشی بەسوکی بریندارە وهەردوکیان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
ئەوەشی خستەڕوو کە چەکدارەکان ژمارەیان دوو کەس بوەو بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتون جارێ نازانرێت کێن و بۆ ئەو خێزانەش کراونەیە ئامانج.




