Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لقی کەرکوکی فەرمانگەی خۆراک ئاگاداری هاوڵاتییانی کەرکوک دەکاتەوە کە خزمەتگوزاریەکانی بلۆککردن و کردنەوەی بلۆککردنی کارتی بەشەخۆراک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی کارتی بەشەخۆراکەوە دەستیپێکردووە،
هاوکات ئاگاداری ئەوەش دەدات کە زۆر گرنگە ڕێکاری دروست جێبەجێ بکرێت بۆ تەواوکردنی ئەم داواکاریانە بە وردی، هەموو مامەڵەکان چونکە تەنها لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێن وپێویست ناکات هاوڵاتیان سەردانی لقی بەشە خۆراکی کەرکوک بکەن،
واتا ئەم پرۆسەیە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەفۆڕمی خۆراکیان ڕاگیراوە بەهەر هۆکارێک بێت، هەروەک مەرجە ئەو خانەوادەیە کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکیان هەبێت نەک فۆرم…




