Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بكوژەكان پێشتر لەدۆسێیەكی ساختەكاری لەگەڵ عەقید زەید جەرجیس بەشداربونە
نوسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق، لەراگەیاندراوێكدا هەموو ئەو زانیاریانەی پێشتری ئاژانسی هەواڵی plus4ی پشتراستكردەوە كە رایگەیاندبوو؛ تۆمەتبارانی تاوانی كوشتنی عەقید زەید عادل جەرجیش ئەفسەری پۆلیسی كەركوك دوو بران و كێشەی كۆنیان لەگەڵیدا هەبوە.
نوسینگەی وەزیری ناوخۆ ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئەنجامدەرانی تاوانەكە دوو برا بونە و پێشتر كارمەندی پۆلیسی كەركوك بونە و هاوڕێی ئەفسەرەكە كوژراوەكە بون، لەسەرە دۆسێیەكی ساختەكاری كە لەگەڵ عەقیدەكە بەهاوبەشی ئەنجامیان دابوو.. سزا درابون و بەهۆی یاسای لێبورنەكەوە دەرچوون.
رونشیكردوەتەوە، دوای ناسینەوەیان و گشتاندنی ژمارە و جۆری ئۆتۆمبێلی تاوانەكە، دوو برا تۆمەتبارەكە یەكێكیان هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا خۆی كوشتووە و ئەوەی دیكەشیان لەگەڵ برایەكی دیكەیدا لەكاتی هەڵاتن دەستگیركراون.




