سەرۆکی پەرلەمان
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بزانە كێ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات

 

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، عامر فاییز بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەكات كە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 29ی كانونی یەكەم ئەنجام بدرێت.

 

ئەمڕۆ عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی 29ی كانونی یەكەمی 2025ی دیاریكرد بۆ یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كە تێیدا كاندیدە دەرچووە سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبنە بە پەرلەمانتارانی خولی شەشەم.