مووجه
plus4
پێش 9 کاتژمێر

لیستى مووچەى مانگى 12ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەى بەغدا کرا

 

وەزارەتى دارایى و ئابوورىی هەرێم، لیستى مووچەى مانگى 12ى مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق کرد.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتەکە لەڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، ڕەوانەی شاری بەغداد کرا.

 

بڕیارە سبەی لیستەکە چوارشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.