plus4
پێش 5 کاتژمێر
شاندی یەکێتی بۆ کۆبونەوە لە گەڵ پارتی گەیشتە پیرمام
ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆک وەزیرانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری رێواز فایەق و دەرباز کۆسرەت و ئامانج رەحیم گەیشتە بارەگای مەکتەب سیاسی پارتی دیموکرات لە پیرمام بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ شاندی پارتی کە پێکهاتووە لە ووشیار زێباری و پشتیوان سادق دڵشاد شەهاب ، بۆ گفتوگۆکردن لە سەردروستکردنی کابینەی نوێی حوکمەتی هەرێم و یەکخستنی هەڵوێستەکان لە بەغدا بۆ بەدەست هێنانی شایستە سیاسی و داراییەکانی خەڵکی کوردستان.




