کێشەی مووچە
plus4
پێش 5 کاتژمێر

سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد: بڕیارە ئەمڕۆ لەپەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی (مانگی 10)ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە کەبڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی ئامادەکراوە، بەڵام بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەولێرو بەغدا کراوە، میکانیزمەکە بەو جۆرەیە کە سەرەتا دەبێت حکومەتی عێراق بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەناردنی مووچە بدات، ئەمجا حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە ڕادەستی بەغدا دەکات.