plus4
پێش 4 کاتژمێر
سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگیرێت
بەشی خوێندنی کوردی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، ئاگادارییەکی گرنگ کارگێڕیی سەرجەم باخچەو قوتابخانە سەرەتایی و خوێندنگەکانی ناوەندی و ئامادەیی و دواناوەندیی سەر بەخوێندنی کوردی دەکات.
لەئاگاداری نامەکەی بەشی خوێندنی کوردی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوکدا هاتووە: ڕۆژی چوار شەممە 2025/12/17 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ئەم یادە لەتەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بەخوێندنی کورد لەپارێزگای کەرکوک بەرز ڕادەگیرێت.




