سەرڕێژبوون
plus4
پێش 5 کاتژمێر

🔻هەرچوار بەنداوەکەی گەرمیان سەرڕێژبوون

 

 

دوای ئەو شەپۆلە بارانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سنورەکەی گرتەوە، لە ناوچەی گەرمیان چوار بەنداو هەیەو هەرچوارییان سەرڕێژبوونە.

 

بەپێی ووتەی خەلدوون عەبدولکەریم بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار، بەنداوی باوەشاسوار سەرڕێژبووەو بەبەرزی 14سانتیمەتر لەسەرووی بەنداوەکەوە ئاودەڕوات.

 

دەشڵێت، بەهەمان شێوە بەنداوەکانی خورنەوەزان و ئاوەسپی تۆرەجاریش سەرڕێژبوون.