پاسی ناوشار
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻كارو هاتوچۆی پاسەكانی نێو شار رێكدەخرێنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق چەند رێنماییەكی نوێی سەبارەت كارو هاتوچۆی پاسەكانی گواستنەوەی هاوڵاتیان بڵاوكردەوە دەڵێت، رێنماییەكان پاسەکانی هەڵگری تابلۆی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە:ـ

 

🔸دەبێت تەواوی شۆفێرانی پاسەكان ببنە خاوەنی مۆڵەتی جۆی D.

🔸دەبێت پاسەكان لای راستی شەقامەكانەوە هاتوچۆبكەن بەشێوەیەك نەبنە گرفت و قەرەباڵغی بۆ سەر شەقامەكان.

🔸پاسەكان دەبێت 10 بۆ 17 نەفەری و 18 بۆ 31 نەفەری بن و تەنها دەرگای لای راستی پاسەكانیش بەكاردێن بۆ سەركەوەتن و دابەزینی سەرنشینان.

🔸شۆفێری پاسەكان پێویستە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بكەن و پۆشاكێك نەپۆشن كە مایەی شەرمەزاری یاخود لەگەڵ دابونەریتە گشتییەكاندا نەگونجێت.

🔸شەوان دەبێت روناكی نێو پاسەكان كارپێبكەن و دوای هەموو گەشتێك تەواوی پاسەكە ببشكنن و ژمارەی تابلۆی پاسەكەش لەپشتی كوشنی پێشەوەی پاسەكان بنوسرێت.

🔸هەر شۆفێرێك سەرپێچی رێنماییەكان بكات بە 100 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێت .