سەرمای زۆر
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻لەئەمڕۆوە سەرماو سۆڵە بەهێزەکە دەستپێدەکات 

 

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكردوه‌، لەئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باراناوی لەسیبیریاوه ڕوو لەوڵاتانی ناوچەكەو هەرێم‌و عێراق دەكات.

 

دەشڵێت، بەهۆی ئەم بارستە هەوایە ساردەوە ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێت‌و لەهەندێك شوێن هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت".

 

باسی لەوەشکرد لەم ماوەیەدا بەتایبەت لەكاتەكانی شەواندا پلەکانی گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکەن بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە خوار سفری سیلیزی.

 

پێشبینیشی کرد ئەم شەپۆلە هەوا ساردە تاوه‌كو ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوام بێت