Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن لەناودەبرێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ساڵی داهاتوەوە کار بە رێنمایی نوێی تایبەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەکات کە دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندییە تەکنییەکان و ژینگەی عێراق بگونجێت.
باسم حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاندووە، یەکێک لەو خاڵانەی لەرێنماییەکاندا هاتووەو ئەنجومەنی ئابوری پەسەندی کردوەو سەرەتای ساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێت ، لەناوبردن و پارچەپارچەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنانەیە کە لەگەڵ دۆخی ئێستای شەقامەکانی عێراقدا ناگونجێت و ئاستی سەلامەتیشی وەکو پێویست نییە.




