باره
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

لەهەر خولەکێکدا 617 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران خەرجدەکرێت

 

خالید جابری؛ سەرۆکی دامەزراوەی (ئوسوڵ) بۆ گەشەپێدانی ئابووری ڕایگەیاند: لەهەر خولەکێکدا 617 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران خەرجدەکرێت.

 

ڕەخنەی تووندیشی لەیاسا کارگێڕییەکانی عێراق دەگرێت و بەهۆکاری سەرەکیی بەفیڕۆدانی سامانی گشتییان دەزانێت.

 

وتیشی: تێچووی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لەهەر خولەکێکدا دەگاتە 617 ملیۆن دینار، بێ ئەوەی بەرهەمێکی ئەوتۆیان هەبێت.

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: کەرتی گشتی لەعێراق، خاوەنی زیاتر ل 5 ملیۆن و نیو فەرمانبەرەو مانگانە شەش تریلیۆن دینار تێچووی مووچەکانیانە، ئەمەش وایکردووە ئامێرێکی کارگێڕیی ناکارامەو پڕخەرجی دروستببێت.